هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

هەفتەی داهاتوو پارەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ دووشەم دووی ئەیلوول، عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو لە سەرجەم پەروەردەكانی هەولێر و سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە و كەركووك، شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، ئەو پارەیە بۆ مووچەی مانگی ئایاری ئەمساڵ دەبێت كە مامۆستایان وانەیان گوتووەتەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو بە بڕیارێكی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان دەرچوو و لە ئێستەوە كاروبارە ئیدارییەكانیان بۆ جێبەجێ دەكرێت.