حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە: لە سبەی سێشەممەوە 120 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی “هەژماری من” مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.
بڵاویشی كردەوە: لەو ژمارەیەی سەرەوە، 103 هەزاریان مووچەخۆری مەدەنی و 17 هەزاریان پێشمەرگەن.
هەروەها بڵاوی كردەوە: بۆ دابەشكردنی مووچەكەش، 193 ئامێری پاردەر بەردەستن لە 63 شوێنی جیاوازی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی لیستی مووچەی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە، بەگوێرەی خشتەكە لە ماوەی 3 رۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن.