هه‌ولێر …بە گوژمەى زیاتر لە ( 1 ملیار دینار ) دەست بە جێبەجێکردنى ( 5 ) پڕۆژەى خزمەتگوزاریی دەکرێت

بە گوژمه‌ ( 1 ملیار و 114 ملیۆن و 789 هەزار دینار ) له‌ سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاو، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنى ( 5 ) پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی له‌ سنووری پارێزگاى هه‌ولێر، کە بریتین لەو پڕۆژانە:

یەکەم/ تەرخانکردنى گوژمه‌ی ( 19 ملیۆن و 838 هەزار دینار ) بۆ پڕۆژه‌ی كۆنكرێتكردنی شه‌قامى گه‌ڕه‌كی شه‌هیدان له‌ كه‌ورگۆسك.

دووەم/ تەرخانکردنى گوژمه‌ی ( 32 ملیۆن و 105 هەزار دینار ) بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه‌ له‌ سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كان.

سێیەم/ تەرخانکردنى گوژمەى ( 42 ملیۆن و 600 هەزار دینار ) بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و به‌ستانی هێڵی گواستنه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌ی MBBR له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان.

چوارەم/ تەرخانکردنى گوژمەى ( 47 ملیۆن و 516 هەزار دینار ) بۆ پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی چه‌ند كۆڵانێك له‌ گه‌ڕه‌كی دووسه‌ره‌فه‌تاح له‌ شه‌مامك.

پێنجەم/ تەرخانکردنى گوژمه‌ی ( 972 ملیۆن و 730 هەزار دینار ) بۆ پڕۆژه‌ی خۆڵكاری له‌ زۆنی (D) بۆ شه‌قامه‌كانی 12م، 15م، 20م، 30مه‌ترییه‌كانی هه‌شتی حه‌سارۆك.