لە ٥ ساڵی ڕابردوودا ٥٤٩٩ تاوانبار و بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە سزای یاسایی گەیەندراون

یەکێک لە کارە پێشینەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٥ ساڵی رابردوودا بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، ڕووبەڕووبوونەوەی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بووە و لەو ماوەیەدا هەوڵەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەو مەبەستە چڕ کراونەتەوە.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە یازدە هەزار تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر کە نزیکەی سێ هەزاریان بازرگان بوونە؛ دەستگیر کراون و دەست بەسەر نزیکەی دوو هەزار و چورسەد و هەشت کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریشدا گیراوە.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین جار جەختی لەوە کردووەتەوە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زۆر بە ڕژدی و بەرفراوانی کار لە سەر قەڵاچۆکردن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم هەڕەشە مەترسیدارە دەکات و هەموو هەوڵێکی دەخاتەگەڕ بۆ ئەوەی ڕێگە لە تەشەنەکردنی و بڵاوبوونەوەی زیاتری بگرێت” .
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردووەتەوە “ماددەی هۆشبەر، هەر تەنیا زەرەر و زیانی تەندروستی بەکەسی بەکارهێنەر ناگەیەنێت، بەڵکوو زیانی کۆمەڵایەتی، ئابووری، ئەمنی و دارایی لە گشت کایەکانی کۆمەڵگە دەدات و هۆیەکی سەرەکییە بۆ لاوازكردنی سەرمایەی مرۆیی”.
ئامارەکانی بەڕێوبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان

ساڵی 2018:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 1148 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 205 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 97 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 414.553 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 17،281 شیت حەب
ساڵی 2019:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 1182 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 212 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 530 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 153.912 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 9،215 شیت حەب

ساڵی 2020:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 1295 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 235 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 916 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 555.749 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 2،734 شیت حەب

ساڵی 2021:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 1943 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 302 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 733 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 374.729 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 47،378 شیت حەب

ساڵی 2022:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 2192 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 304 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 1266 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 232.493 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 1657 شیت حەب و 937،250 کیلۆگرام حەبی فەلی جۆراجۆری هۆشبەر

ساڵی 2023:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 2482 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 1070 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 1116 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 482.124 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 6056 شیت حەب و 2343، 254 کیلۆگرام حەبی فەلی جۆراجۆری هۆشبەر

لە 01-01 تاوەکو 01-08-2024:
ژمارەی تۆمەتباری دەستگیرکراو: 1003 تۆمەتبار
ژمارەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر: 529 تۆمەتبار
ژمارەی سزادراوان: 938 تاوانبار
بڕی ماددەی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 194.359 کیلۆگرام
بڕی حەبی هۆشبەری دەستبەسەرداگیراو: 28990 شیت حەب
سزای بەکارهێنەر و بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان
بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان، سەدا 80ی بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر لە ھەرێمی کوردستان تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵیدایە و سەدا 10ی بەکارھێنەرانیش ئافرەتن.
بە پێی ماددەی 26ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان کە لە پەرلەمانی کوردستان دەرچووە، ئەو کەسانەی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکەن سزاکەیان زیندانیکردنە بۆ ھەتا ھەتایە، ھەروەھا پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە 90 ملیۆن دیناری عێراقیش زیاتر نەبێت.
ھەروەھا بۆ بەکارھێنەرانی ماددە ھۆشبەرەکانیش، سزاکەیان بە زیندانیکردن بۆ ماوەی ساڵێک بەرەو سەرەوە دەست پێ دەکات بەپێی جۆر و شێوازی بەکارھێنانەکەی ھەروەھا بە پێبژاردنێک کە لە 15 ملیۆن دیناری عێراقی زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.

ھەواڵی زیاتر