پارێزگاری هەولێر، پڕۆژەى دروستکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکى زیلانى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (128 ملیۆن دینار) دەست بەجێبەجێکردنی کراوە

ئەمڕۆ شەممە 31ـی ئـابـی 2024، لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى كارزان عەبدولهادى، سەرۆکى شارەوانى هەولێر و نیاز ساڵح، بەڕێوەبەرى شارەوانى چوار و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، لە گەڕەکى زیلانى شارى هەولێر پڕۆژەى دروستکردنى شەقامى سەرەکى گەڕەکەکەى بەسەر کردەوە، کە بەگوژمەى (128 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر، بە درێژی (500) مەتر و بە ڕووبەری (5000 مەتر2) قیڕتاوردن، دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە ئەندازیار و سەرپەرشتیاران و کرێکارانى پڕۆژەکە، جەختى لەوە کردەوە، پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و باشترکردنى ڕەوشى هاتووچۆ و گرنگیدان بە ڕێگا و بان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگەکانى هاتووچۆ، هەوموو هەوڵێکى خۆى خستۆتەگەڕ، هەروەها ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردن و گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر زۆر لەوە زیاترە.