مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد) دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.
بەڕێز خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد)
بە غەم و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، ھەڤاڵی خوالێخۆشبوو (کاوە مەحموود محەممەد)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٧ی ئابی