مەسرور بارزانی بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگەکان بکرێنە گرێبەست

بەپێی فەرمانێکی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرجەم وانەبێژانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەبنە گرێبەست.

بەپێی نووسراوی ژمارە ٤١٤٢ ی ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ ی ئابی ٢٠٢٤)، مەسرور بارزانی، فەرمانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرکرد.

لە نووسراوەکەدا هاتووە: بەپێی ڕێنماییی ژمارە ١٠ ی ساڵی ٢٠١٩، سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دادەمەزرێن. هەردوو وەزارەتیشی بۆ بەدواداچوون و ئامادەکردنی لیستی وانەبێژان ڕاسپاردووە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر