بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان ڕاپۆرتی چاودێریكردنی دادگایی لەسەر كەیسە گەورەكانی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستانی عێراق بڵاو كردەوە. ڕاپۆرتەكە تیشك دەخاتە سەر پێشكەوتنی بەرچاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و تێڕوانینێكی قووڵ بۆ پرۆسەی دادوەریی هەرێم، ئەمەش لە ڕێگەی شیكردنەوەكی گشتگیردا كە ژمارەیەك ڕاسپاردە پێشكەش دەكات لە پێناوە بە بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ بەدەستهێنانی شەفافییەت و دەستپاكی لە سیستەمی دادوەریدا كە لە ڕاپۆرتەكەدا خراوەتە ڕوو.
هەر لە ڕاپۆرتەكە ئەوە خراوەتە ڕوو كە پێشكەوتنێكی بەرچاو تۆمار كراوە بە دوورخستنەوەی كەیسەكانی گەندەڵی لە ڕژێمی لێبوردنی گشتی. هەروەها ئاماژە بە كەمبوونەوەی بەرچاوی دادگاییكردنەكان دەكات كە بە غیابی ئەنجام دەدرێن، هەروەها زیادبوونی تاوانەكانی پەیوەندیدار بە زیانگەیاندن بە ئەنقەست لە ڕێگەی خراپ بەكارهێنانی پۆستی گشتی، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرەوپێشچوونی دەسەڵاتی دادوەری لە هەوڵەكانی دژە گەندەڵییە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاماژە بە كەمی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات كە وەك لایەنی سێیەم ئامادەی دادگاییكردنەكان بن، سەرەڕای ئەوەی یاسا ڕێگە بە ئامادەبوونیان دەدات.
بەردی بناغە بۆ پاڵپشتیكردنی بەرەوپێشچوونەكە
وەك بەردی بناغەی پرۆژەی دەستپێشخەرییەكانی دژەگەندەڵی و ناوبژیوانی سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا كۆمەكی دارایی بۆ تەرخان كراوە. ڕاپۆرتەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانی عێراق و نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) بڵاو كراوەتەوە.
ئاوكی لوتسما، نوێنەری بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراقدا جەختی لە گرنگی ڕاپۆرتەكە كردەوە لە هەوڵە یەكگرتووەكاندا بۆ نەهێشتنی گەندەڵی و گوتی: “ئەم ڕاپۆرتە گرنگە كە لوتكەی هەوڵە هاوبەشەكانمانە، خاڵێكی گرنگە لە هەوڵی هاوبەشمان بۆ باشتركردنی شەفافییەت و دادپەروەری. ئێمە ئامادەین بۆ هاوكاریكردن بۆ جێبەجێكردنی ڕاسپاردەكانی ئەم ڕاپۆرتە.”
تۆماس سێیلەر، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا دەڵێت: “ڕاپۆرتی چاودێریكردنی دادگاییكردنەكان تێڕوانینێكی زۆر قووڵ دەخاتە ڕوو سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی لێكۆڵینەوەكان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگاییكردنەكان. ڕاسپاردەكانی ڕێنمایمان دەكەن لە چاككردنی ستراتیژەكانمان و بەهێزكردنی ڕێوشوێنەكانی دژە گەندەڵی.”
دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانی عێراق ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی ڕاپۆرتەكە كرد بۆ چاكسازی دادوەری لە هەرێمدا، گوتی: “ڕاپۆرتەكە هاوكات پابەندیمان بە گەندەڵی دەسەلمێنێت، هەروەها دەرفەتێكمان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ بەرەوپێشبردنی كارەكانمان بەرەو سیستەمێكی دادوەری شەفافتر و بەرپرسیارتر.”
چاكسازی پێشنیازكراو
ڕاپۆرتەكە داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئەنجومەنی دادوەری و سەندیكای پارێزەران و كۆمەڵگەی مەدەنی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات بۆ جێبەجێكردنی چاكسازیی پێشنیازكراوی دژە گەندەڵی لەوانە دامەزراندنی دادگای تایبەت بە كەیسە گەورەكانی گەندەڵی و، مۆدێرنكردنی یاسای سزادان بۆ چارەسەركردنی كێشە هەنووكەییەكان و دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی ئاشكراكەران و قوربانیان. ڕاپۆرتەكە هەروەها داوای سنوورداركردنی دەسەڵاتی دامەزراوەیی دەكات لە كشاندنەوەی داواكاری زیانەكان و بەهێزكردنی چاودێری لە كەرتەكانی گەندەڵی ڕاسپاردەكانی تر بریتین لە چاكسازی لە ڕێوشوێنی تاوان بۆ بەهێزكردنی تواناكانی لێكۆڵینەوە، جێبەجێكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كەیسی ئەلیكترۆنی و ستانداردكردنی سزادان. هەروەها ڕاپۆرتەكە تیشك دەخاتە سەر گرنگی بەهێزكردنی سەربەخۆیی دارایی داواكاری گشتی و پاڵپشتیكردنی كۆمەڵگەی مەدەنی لە دەستپێشخەرییەكانی دژەگەندەڵی.