بە هەماهەنگیی لەگەڵ هەوڵگری ئاسایشی هەرێمی کوردستان ٢ حەشارگەی داعش لە کەرکووک وێران کران

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، بە هەماهەنگیی لەگەڵ هەواڵگری بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانیویانە دوو حەشارگەی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای کەرکووک وێران بکەن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنیدا هاتووە؛ لە چوارچێوەی کارێکی هاوبەش و یەکخستنی هەوڵ و زانیارییە هەواڵگرییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازیی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، هێزێکی تایبەتی فەوجی یەکی لیوای 63 لەگەڵ یەکە هەواڵگرییەکانی فیرقەی هەشتەم و هێزێکی ئاسایشی سلێمانی ئۆپراسیۆنێکی جۆری لە سنووری ئۆپراسیۆنەکانی کەرکووک لە چیای بۆر نزیک شارەدێی لەیلان جێبەجێ بکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو؛ لە ئۆپراسیۆنەکەدا توانراوە دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش وێران بکرێن و دەستیش بەسەر چەند پارچە و کەلوپەلی جۆراوجۆردا بگرن.