هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (فەخریە شەمسەدین غەفووری) دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (فەخریە شەمسەدین غەفووری) دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی.

بۆ ھەڤاڵی بەڕێز سەرھەد غەفووری

بە دڵگرانیەوە ھەواڵی کۆچی دوایی، خوشکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو خاتوو (فەخریە شەمسەدین غەفووری)مان بیست، بەخەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

ھیوادارین ھاوخەمی دۆست و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و ناخۆشیتان کەم بکاتەوە و ئەمە دوا کۆستتان بێت. 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٦ی ئابی ٢٠٢٤