هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەوە

دوای نزیکەی 15 ڕۆژ، هاتوچۆی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاسایی بووەوە.

دووشەممە، 26-08-2024، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری گەشتیار و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ئێرانی کردەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن؛ هاتوچۆی گەشتیاری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە دەروازەکە “وەکوو جاران ئاسایی بووەتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە لە 10ـی ئەم مانەوە، بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریی لە مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتوچۆ بە پاسی گەشتیاری و ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕاگیرابوو.

بە گوێرەی ئامارەکان، زیاتر لە 70 هەزار زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران باشماخەوە بۆ بەشداریی کردن لە چلەی ئیمام حوسێن هاتوونەتە نێو خاکی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە گوازراونەتەوە کەربەلا.

ھەواڵی زیاتر