دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئەلعەجرش دەکات، بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فەهد ئەلعەجرش شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری.
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز شێخ خالید عوبەید ئەلعەجرەش و شێخە بەڕێزەکانی بنەماڵەی ئەلعەجرەش بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شێخ عوبەید فهد ئەلعجەرش، شێخی عەشیرەتی ئەلسابتی شەمەری و برای شەهید عەبدوڵڵا ئەلعەجرش قائمقامی قەزای (بەعاج)مان پێگەیشت.
پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلعەجرەش دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین
لە خودای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت.
إنا للە و ٳنا ٳلیه راجعون
مسعود بارزانی