پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى شەهیدانى ناحییەى ڕزگارى بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ شەممە 2024.8.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بە یاوەرى مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و کوێستان ئەحمەد، قائیمقامی قەزایی خەبات و مەریوان هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و ڕابەر شێرە، بەڕێوەبەرى ناحییەى ڕزگارى و سەرۆکى شارەوانى ناحیەکە و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی ناوچەکە، پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامێکى 30 مەترى لە گەڕەکى شەهیدانى ناحییەکە بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەی (420 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، بەدرێژایی (یەک کیلومەتر) جێبەجێکراوە.

لە بەسەرکردنەوەکەیدا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لەگەڵ تیمی پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆڵییەوە و دەستخۆشى لە سەرۆکایەتى شارەوانى و تیمی ئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کرد، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە کە ویستى پارێزگاى هەولێر بۆ گەیاندن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان زۆر لەوە زیاترە.

جێگەی باسە، قیڕتاوکردنی شەقامێکی دووسایدى 30 مەترى لە گەڕەکی شەهیدانى ناحییەى ڕزگارى بەدرێژایی (یەک کیلومەتر) بە گوژمەی (420 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێکراوە و بەتەواوبوونی ئاسانکاریيەکى زۆرى پێشکەش بە هاوڵاتییانى گەڕەکەکە کردووە.

ھەواڵی زیاتر