هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە 22ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە غیبتەی پاتریارك كاردینال مار لویس ڕۆفائێل ساكۆ سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی پێكهاتەی كریستیان و پاڵپشتیكردنی داواكارییەكانیان و پێدانی دڵنیایی بۆ گەرەنتیبوونی ئاییندەیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ڕاشیگەیاند كە كریستیانەكانی دەروەی عێراق و هەرێمی كوردستانیش سوپاسگوزاری هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانین.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی سەرۆكی كەنیسەی كلدان لە عێراق و جیهان و شاندی یاوەری، ڕایگەیاند كە كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان وەك بەشێك لە گەلی خۆمان دەزانین و بە هەموو شێوەیەك بەرگری لە مافەكانیان دەكەین و ئەوە لەلای ئێمە وەك پڕەنسیپێكی نەگۆڕە.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و دۆخی كەركووك و چەند بابەتی پەیوەست بە پێكهاتەكان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.