لە چوارچێوەى گەیاندنى خزمەتگوزارییەکان و لە پێناو باشترکردنی کۆڵان و شەقامەکان و کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ و خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان، دەستکرا بە کۆنکریتکردنی بەشێک لە شەقامە تێکچووەکانی گەرەکی تەیراوە، لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر.