دوێنێ، وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ هـام فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندووە:لە کۆبوونەوەکەداکۆبوونەوەیەدا کە عەبدولخالق بابیری بریکاری وەزارەت و ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتەکە ئامادەیی وون، وەزیری پێشمەرگە باسی پرس و پرۆسەی چاکسازیی کرد لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و ڕایگەیاندووە:چاکسازیی پرۆسەیەکی حەتمییە، لەم پێناوەدا بەردەوامین لە ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بنیادنانی فیرقە و دەڤەر لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا بە هاوکاریی و هەماهەنگی راوێژکاران و دیپلۆماتکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی راوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی کرد و ڕۆڵی ئەوانی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستن و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە.
جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق پاڵپشتی و پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: لە بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە بۆ کوردستان هاوکار دەبین و ئومێدمان وایە پرۆسەی چاکسازیی بگاتە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.