فەرماندەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە پشتیوانییی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.
وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، پێشوازیی لە جەنەراڵ هـام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و کۆلۆنێل برەندستێتر، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا، فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی یەک، هاوکاریی هاوپەیمانان و پاڵپشتی بەردەوامی ڕاوێژکارەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە بەرز نرخاند.
جەنەڕاڵ هام، فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق، دڵخۆشیی خۆی پیشان دا کە پەیوەندییەکی باش لەنێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی پێشمەرگەدا هەیە، هاوکات پاڵپشتیی و پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەک و پێشمەرگە دووپات کردەوە.
ئەو سەردان و کۆبوونەوەی فەرماندەی گشتیی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق بۆ فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی یەک لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشهممه لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە دووپاتی کردەوە بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتمانی تۆکمە بۆ کوردستان هاوکار دەبن.