شەقامی 150 مەتری..دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە

لە پێناو سەلامەتی هاتوچۆی هاوڵاتیان، لە شەقامی سەرەکی خێرای 150 مەتری، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگ و ستراتیژییەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، لە سەر فەرمان و ڕاسپاردەی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، گوژمەی پێویست تەرخانکرا بۆ دروستکردنی بەرزە پردێکی کۆنکرێتی پەڕینەوەی پیادە.

لە ئێستاشدا، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی دانانی پردەکە و کێشانی نەخشە و دیزایێکی مودێرن و سەردەمیانە کە تێیدا ڕەچاووی هەموو لایەنێک کراوە، دەست بە جێبەجێکردنی دروستکردنی پردەکە کراوە.

ھەواڵی زیاتر