هه‌ولێر … بە گوژمەی ٠٠٠ ۷۹۳ ۳۸٤ دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین دانرا
ئەمرۆ چوارشەممە رێکەوتی 21.8.2024 لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆ‌و، به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر، به‌رێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌یی هاتوچۆی هه‌ولێرو سكرتێری ( ی. ق. ك) و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له لاوان و قوتابیان، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هاتووچۆی هەولێر بە گوژمەی ٠٠٠ ۷۹۳ ۳۸٤ دینار، بەردی بناغەی پڕۆژەی پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین دانرا .
له وته‌یه‌كدا پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه كه‌وا دروستكردنی ئه‌م پرده بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی توێژی قوتابیانه له پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوی نه‌خوازراو له‌م شوێنی په‌ڕینه‌وه‌یه‌دا، كه لۆدێكی زۆری له‌سه‌ره‌و شه‌قامێكی قه‌ره‌بالغ و ستراتیژی هاتوچۆكردنه.
پارێزگاری هەولێر، سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرو ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌ولێری كرد، كه به په‌رۆشه‌وه گرنگیان به پرسی رێكخستنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی پایته‌خت و ئه‌وله‌ویه‌ت دان به سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ده‌دات، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه .
شایه‌نی ئاماژه بۆكردنه بریاره ئه‌م پرۆژه‌یه لە لایەن کۆمپانیای شلۆڤە لەماوەی۱۸٠ ڕۆژ جێبه‌جێ بكرێ …