ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:زیاتر لە ٢٠هەزار سیمکارتی بی مۆڵەت دەستی بەسەرداگیراوە کە بۆ هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بەکار هاتوون

دوێنێ، لە کۆبوونەوەیەکدا کە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکی خستبوو، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگەگرتن لە تاوانی ئەلیکترۆنی، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار سیمکارتی بێ مۆڵەتدا گرتووە.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند؛ دامەزراوەکانی ئاسایش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیس، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار سیمکارتی بێ مۆڵەتدا گرتووە کە بۆ کاری هەڕەشەکردنی ئەلیکترۆنی بەکارهێنراون گرتووە و دەیان شوێنی فرۆشتنی ئەو سیمکارتە بێمۆڵەتانەمان داخستووە.
ئەوەشی خستەڕوو؛ ١١٠ کۆمپیوتەر دەستی بەسەردا گیراوە، کە بۆ هەڕەشە کردن و بێزارکردنی ئافرەتان بەکارهێنراون و پڕ بوونە لە وێنە و ڤیدیۆ و نامە کە ئافرەتانیان پێ ناچارکراوە، یاخود بەپێچەوانەش ئافرەتان بەو ئامێر و هۆکارانە هەڕەشەیان لە پیاوان کردووە.
سەبارەت بە هەڕەشە ئەلیکترۆنییەکانی سەر ئافرەتان، وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوە کرد، چەندین ئافرەتیان لە کوشتن پاراستووە کە بەهۆی ئەو هەڕەشە ئەلیکترۆنیانەوە دووچاری بوونەتەوە. زۆر جار، ئافرەتان بەهۆی نامەیەک یاخود زەردەخەنەیەک دووچاری کێشەی گەورە بوونەتەوە بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن، بۆیە هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە ئەو ئافرەتانە بپارێزن و تاوانباریش بدەنە دادگا”.

ھەواڵی زیاتر