ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر دوو بارهەڵگری پڕ لە دەرمانی قاچاخدا دەگرێت

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن هێزەکانمانەوە، لە دەرەنگانی شەوی 17/8/2024 لە ڕێگای نێوان (هەولێر/مووسڵ) دەستمان گرت بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری گواستنەوەی سووتەمەنی/تەنکەر و ساردکەرەوە/بەڕاد.

راشیگەیاند: بارهەڵگرەكان بڕێکی زۆری دەرمانی پزیشکییان تێدا حەشار دابوو كە بەدەر لە ڕێنماییە پزیشکییەکانی هەڵگرتنی دەرمان.

هەروەها رایگەیاند: بەنیازبوون ئەم دەرمانە پزیشکییانە بەشێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بە فەرمانی دادوەی لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (هـ، ع، ق) و (هـ، أ، أ) کە شوفێر و خاوەنی دەرمان و بارهەڵگرەکان بوون، دەستگیر کران.

ھەواڵی زیاتر