گۆڕانكاری لە جۆرێكی مۆڵەتی شوفێری كرا

هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاوی كردەوە: پێشتر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی 1 ساڵ دەدرا بەو كەسانەی كە خوازیاری بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بوون، بەڵام ئێستا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی (1 ساڵ) بۆ (3‌ ساڵ) مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بەدەستبهێنن، بەم مەرجانەی لای خوارەوە:-

پێشكەشكردنی داواكارییەك لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.

پێدانی ڕسووماتی تایبەت بەرامبەر بەو ساڵانەی كە مۆڵەتەكەی تێدا دەگۆڕێت بۆ نێودەوڵەتی.

ئەم بڕە ڕسووماتانە وەردەگیرێت بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك سال 50 هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ 100 هەزار دینار

مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ 150 هەزار دینار

هاتوچۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش دا كە لە كاتی ونبوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی 50 هەزار دینار و 10 هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

پێداویستییەکانی دەرهێنانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی بریتین لە:-

1.  مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت

2.  پاسپۆرت (جواز سفر) عێراقی پێبێت و بەسەرنەچووبێت.

3.  دوو وێنە