بەگوژمەی یەک ملیار دینار کۆڵانەکانی مێرگەسۆر قیڕتاو دەکرێن

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستی ئاوەدانی بۆ ھەموو ناوچەکان درێژ کردووە و ئێستا ھیچ شوێنێک نییە پڕۆژەی خزمەتگوزاری لێ ئەنجام نەدرێت، لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی قەزای مێرگەسۆر بەگوژمەی یەک ملیار دینار کۆڵانەکانی سنوورەکە قیڕتاو دەکرێن.

سەفەر سوار، سەرۆکی شارەوانی قەزای مێرگەسۆر، بۆ ڕۆژنامەی “ھەولێر” دەڵێت: ئێستا بە درێژای چوار کیلۆمەتر زیاتر لە ١٥ کۆڵان لە سەنتەری قەزای مێرگەسۆر قیڕتاو دەکرێن، گۆژمەی پڕۆژەکەش پێنج سەد و بیست ملیۆن دینارە.
سەرۆکی شارەوانی قەزای مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە درێژەی کار و چالاکییەکانی حکوومەتی ھەرێم بۆ سنووری شارەوانی مێرگەسۆر پڕۆژەیەکی دیکە لە بەرنامەدایە ئەویش بە گوژمەی چوار سەد و پەنجا ملیۆن دینار قیڕتاوکردنی ڕێگاوبانەکانی سنووری مێرگەسۆرە، بەوەش ٢٠%ـی کێشەکانی مێرگەسۆر لەڕووی ڕێگاوبانەوە چارە دەبن، ئەوەش دوا پڕۆژەی ئێمە نابێت و لە داھاتوودا پڕۆژەی دیکەمان بۆ سنوورەکە دەبێت، بەوەش زۆربەی کێشەکانی ڕێگاوبان لە سنوورەکە چارە دەبن.

ھەواڵی زیاتر