کارگەیەکی قەنەفە لە هەولێر سووتا

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆکارێکی تا ئێستا ڕانەگەیاندراوە کارگەیەکی قەنەفە لە گەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر ئاگری گرت.

بەهۆی ئەوەی شوێنەکە کارگەی دروستکردنی قەنەفەیە و بابەتەکانی وەک دار و ئیسفەنجی تيادابوو، بۆیەش لە ماوەیەکی کەمدا بەشێکی زۆری کارگەکە سووتا.

لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنەکە و سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەن. هاوکات تیمەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و ئەمبوڵانس لە شوێنەکە بوونییان هەیە.

تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە بەڵام بە گوتەی شایەتحاڵان شۆرتی کارەبا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووە.

ھەواڵی زیاتر