هاتوچۆی هەولێر ..بۆ ماوەی 10 رۆژ شەقامێكی سەرەكی هەولێر دادەخرێت

بەهۆی كاری نۆژەنكردنەوە، بۆ ماوەی 10 رۆژ شەقامی سەرەكی گەڕەكێكی شاری هەولێر دادەخرێت، شوفێرانیش دەتوانن رێگەی بەدیل بەكاربهێنن.

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا بۆ شوفێران و هاووڵاتییان بڵاوی كردەوە: شەقامی دووسایدی فەرمانبەران – بنەسڵاوە لە نزیک سوپەرمارکێتی حلال مارکێت کاری نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەی بۆ ئەنجام دەدرێت و بەهۆی کارکردنەوە ڕێگاکە دادەخرێت.

بڵاویشی كردەوە: کارکردن لە شەقامەکە بە فەرمی دووسبەی چوارشەممە 20ی مانگ دەست پێ دەکات و ماوەی 10 ڕۆژ دەخایەنێت.

هەروەها بڵاوی كردەوە: بەهۆی داخستنی رێگاكە، شوفێران دەتوانن شەقامی دووسایدی باداوە بەکار بهێنن وەک ڕێگای جێگرەوە .

هاتوچۆی هەولێر داواشی لە شوفێران كرد ئارام بگرن تا کاری قیرتاوکردنەکە تەواو دەبێت.

ھەواڵی زیاتر