سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق کرد

دووشەممە، 19-08-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەمەد فەزلولباری، باڵیۆزی بەنگلادێش لە عێراق کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا.

سەرۆکی حکوومەت، وەکو ئەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سوپاسی باڵیۆزی بەنگلادێشی کرد، بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا “باڵیۆزی بەنگلادێش پێزانینی خۆی بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی”.

ھەواڵی زیاتر