كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕێی هه‌ڵبژاردنێكی دادپەروەر، ئازاد و شەفافین بۆ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و دیموكراسییه‌كه‌ی.
ستیڤ بیتنەر كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا له هه‌ولێر پەیامێکی ڤیدیۆیی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، زۆر خۆشحاڵم لە هەرێمی کوردستان بژیم و کار بکەم، لە ماوەی کارکردنم لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە چەند شوێنێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری دیپلۆماتی و خزمەتی سیاسەتەکانی دەرەوەی وڵاتەکەم کردووە، بەڵام ئەمە یەکەم ئەرکمە لە هەرێمی کوردستان.
ده‌شڵێت، به په‌رۆشم بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتۆن و هه‌ولێر.