وەزارەتی تەندروستی: هیچ حاڵەتێكی گومانلێكراوی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون لە هەرێمی كوردستان نییە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتی د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری تەندروستی – بەڕێوەبەرایەتی کاروباری خۆپارێزی و تەندروستی و بەشە پەیوەندارەکان و نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)  ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا تایبەت بە رەوشی بڵاوبوونەوە یان سەرهەڵدانی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون کە لە ئێستادا لە نزیکەی 25 دەوڵەتدا بوونی هەیە.

دوای تاوتوێکردن و شیکردنەوەی ئەم نەخۆشییە، چەندین خاڵی گرینگ گفتوگۆ کرا و بڕیاردرا کە بەیانی دووشەممە رێکارەکانی خۆپارێزی و ئامادەکاری لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بۆ دامودەزگاکانی تەندروستی رابگەیەنرێت، هەروەها بڕیاردرا لێژنەی باڵای یەک تەندروستی (One Health) دابنرێت کە لیژنەیەکی باڵای هاوبەشە لەنێوان وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی کشتوکاڵ.

هەروەها بڕیاری سێیەم کە پەیامەکانی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران دابنرێت بۆ هۆشیاری تەندروستی و هەڵمەتی راگەیاندن و رۆشنبیری تەندروستی، هەروەها ئامادەکاری دابینکردنی تێستی پشکنینی تاقیگەیی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئەنجام دەدرێت و لایەنە پەیوەندارەکان لەم رێکارانە ئاگار دەکرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند “هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گومانلێکراوی نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون نییە و بە وردی چاودێری دۆخی ئەم نەخۆشییە دەکەین و تەواوی ئامادەباشی و ئامادەکاری دەکەین و لە هەر حاڵەتێکیشدا رای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە

ھەواڵی زیاتر