حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیەکی گەورە لە هەڵەبجە جێبەجێ دەكات

لە چوارچێوەی بایەخدانەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی پارێزگەکە، پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری گەورە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە دەستی پێ کرد.

گوژمەی پڕۆژەکە لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە، پڕۆژەکەش لە گەڕەکی شۆڕش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت.

ئەو پڕۆژەیە چەند بڕگەیەکی سەرەکی لەخۆدەگرێت، وەکوو ئاو و ئاوەڕۆ و شۆستە و کارەبا و قیڕتاوکردن.

كاركردن لە پڕۆژەكە دەستی پێ كردووە و لە ماوەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت و زیاتر له 361 ماڵی ئەو سنوورە لێی سوودمەند دەبن.

ھەواڵی زیاتر