پێشەوا هەورامانی: فەرمانی دامەزاندنی 500 كەس لە قۆناخی كۆتاییدایە

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، فەرمانی دامەزاندنی 500 كەس لە هەڵەبجە لە قۆناخی كۆتاییدایە و پڕۆسەكەش زۆر بە شەفافی و بێ دەستێوەردانی حزبی ئەنجام دەدرێت.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكدا رایگەیاند “پڕۆسەی دامەزراندنی 500 کەس بۆ ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە بەشێوەی گرێبەست لەقۆناخی کۆتاییدایە”.

راشیگەیاند “هەموو ئەوانەی داوای دامەزراندنییان کردووە بەپێی خاڵبەندی سەیری مەلەفەکانییان کراوە”.

پێشەوا هەورامانی هەروەها رایگەیاند “لە کاتی ڕاگەیاندنی ناوەکاندا، هەر کەس خاڵەکانی خۆی و هۆکاری دامەزراندنەکەی دەخرێتە بەردەستی”.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەش دا “ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف دەبێت و هیچ دەستوەردانێکی حزبی تێیدا قبوڵکراو نەبووە”.

ھەواڵی زیاتر