ڕووبەری بەنداوەكە 400 هەزار مەتر دووجایە، بەرزییەكەی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی 2.6 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و کارەکانی تەواو بووە.
بەنداوی ئاقووبان، بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، بواری ماسی و ئاودێری سوودی لێ وەردەگیرێ. لایەنێكی دیكەی گرنگی بەنداوەكە، پاراستنی ژینگەیە و ڕێگر دەبێت لە ڕوودانی لافاو زیانگەیاندن بە ناوچەكە.
لە هەرێمی کوردستان 34 بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووك هەن، 23 لەو بەنداوانە تەواو کراون و 11 بەنداوی دیکەش لەژێر پرۆسەی جێبەجێکردندان، تەنیا لە کابینەی نۆیەم، شەش بەنداو: چەمرگە، خنس، دێوانە، تووڕەجار، ئاقووبان و شەوگێڕ تەواو کراون و کۆتاییی ئەمساڵیش هەریەك لە بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕە کارەکانیان کۆتایی دێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری