فازڵ میرانی پێشوازی لە یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق و کونسوڵی بەریتانی لە ھەولێر کرد

 ئەمڕۆ ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە (کاپرین شو) یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق و کونسوڵی بەریتانی لە ھەولێر بە وەکالەت کرد.

لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لە (کاپرین شو) یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق و کونسوڵی بەریتانی لە ھەولێر بە وەکالەت کرد.

لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانی زۆر بە گەرمی بەخێرھێنانی کردوو پوختەیەکی له‌باره‌ی خۆئامادەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی و ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كرد و ھیوای خواست ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە ڕەوشی عێراق و ناوچەکە فازڵ میرانی دووپاتی کرده‌وه‌ کە عێراق و ناوچەکە بە دۆخێکی ناسەقامگیر تێدەپەڕێت و ڕەوشەکە ئاڵۆزە و ھەموومان لەم ناوچەیە پێویستمان بە ھاوھەڵوێستی و ھاوڕیزی ھەیە تا ئەم بارودۆخە تێپەڕێنرێت.

لە لای خۆیەوە کاپرین شو یاریدەدەری باڵیۆزی بەریتانی لە عێراق خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە ڕاپەڕاندنی کارەکانی لە ھەولێر و ئامادەیی حکوومەتی خۆی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی ھەر ھاوکارییەک بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکان و ھیوای خواست کوردستان لە گەشاوەییدا بێت.

ھەواڵی زیاتر