فازڵ میرانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر کرد

ئەمڕۆ ١٨ی ئابی ٢٠٢٤، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمام، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە (کلاوس ستیشر) کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر کرد.

لە دانیشتنێک دا فازڵ میرانی وێڕای بەخێرھێنانی تیشکی خستەسەر ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و تازە پێشھاتەکان و خۆئامادەکردنی ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠-١٠ ئەنجام بدرێت.

ھەروەھا میرانی دووپاتی کرده‌وه‌ کە حکوومەت و ھێزە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان ھەموو ھەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر، بۆ ئەم چەندە ھەموو ھەوڵێک ڕەوایە بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلانی عێراق، ھەروەھا میرانی سوپاسی حکوومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ ئەو یارمەتیەی کە پێشکەشی ھەرێمی کوردستانی کردووە.

لەلای خۆیەوە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەولێر سوپاسی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان سەرەڕای ھەبوونی گرفتەکان و قەیرانەکان بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان توانیویەتی پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوە بەردەوامی پێ بدرێت و ھیوای خواست کوردستان و گەلی کوردستان لە پێشکەوتن دابێت.

ھەواڵی زیاتر