سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی چیای گۆیژە دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسێونەکانی ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارن بە سووتاندنی چیایی گۆیژە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە: دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسێونەکانی ئاسایش، توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکرێن.

هەروەها ئاماژەی داوە “ئەو سێ کەسەی دەستگیر کراون تۆمەتبارن بەوەی شەوی 30ی تەممووزی ڕابردوو هۆی سووتاندنی دار و پووش و پاوانی چیای گۆیژە بوون کە لە ئەنجامدا بەشێک لە ژینگە و سروشتی چیایەکە زیانی پێگەیشتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسێونەکانی ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەکان بە گوێرەی ماددەی 342 لە یاسای سزادان ڕاگیراون و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

ھەواڵی زیاتر