كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رده‌وامه له ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە 20ی10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
پیش‌تر كۆمیسیۆن رایگه‌یاندبوو كه هەزار و 431 بنکەی دەنگدانی دیاری کردووە کە شەش هەزار و 321 وێستگەی دەنگدانی گشتی و 749 وێستگە بۆ دەنگدانی تایبەت له خۆ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها 40 هەزار 901 کارمەندی بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دیاری کردووە.
لای خۆشییه‌وه عومەر ئەحمەد، سەرۆکی کۆميسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئامادەکارییەکان بەپێی کارنامەی کۆمیسیۆن بەرێوە دەچێت و هیچ کێشە و گرفتێک لە بەردەم کارەکانیان نییە.