تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوی زەوییە كارتەكانی هەولێر دەكرێنە سەنەد

مه‌ریوان هادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر به‌ (كوردستان تیڤی) رایگه‌یاند: تا ‌كۆتایی ئه‌مسال لە سنووری پارێزگای هەولێر كارتی زەوی نامێنێت و ته‌واوی  ‌كارته‌كان ده‌كرێن بە سه‌نه‌د.

راشیگه‌یاند: له‌ هه‌ولێر زیاتر له‌ 90 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی كارت هه‌بوون و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌ 72 هه‌زاریان كراون به‌ سه‌نه‌د.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان جەختیشی كردەوە: تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌و زه‌وییه‌ كارتانه‌شی كە ماون ده‌كرێنه‌ سه‌نه‌د.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كە ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی زه‌وییه‌كانیان بۆ كراوه‌ته‌ سه‌نه‌د، له‌ ئه‌مرۆوه‌ ده‌توانن مامه‌ڵه‌‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانیان له‌ كارته‌وه‌ بگۆرن بۆ سه‌نه‌د.

ھەواڵی زیاتر