ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی 8ی 2024، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی كردەوە، كە “لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە گوژمەی 358 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر شەقامێکی 20م بە ڕووبەری 13 هەزار مەتر دووجا کەوتە واری جێبەجێکردن.”
