هەڤاڵ ئەبوبەکر: سەرۆکی حکوومەت داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانیی جێبەجێ کردووە

پارێزگاری سلێمانی سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، ڕێنمایی و پشتیوانیی پێویستی بۆ داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەرکردووە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ، چوارشەممە، 14-08-2024، لە هەولێر، سەردانی سەرۆکایەتییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە و لە لایەن شەعبان شەعبان چالی، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ پێشوازیی لێ کراوە.

بە گوتەی پارێزگاری سلێمانی، “لە کۆبوونەوەیەکدا بەدواداچوونی تەواو بۆ بڕیار و ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و ئابووریی کران”.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر دەڵێت، “بە سوپاسەوە؛ فەرمان و بڕیار و ڕێنمایی و پشتیوانیی پێویست بۆ داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی دەرکراون و خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە هەموویان لە خزمەتی باش بەڕێوەچونی حکوومەتی خۆجێی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاووڵاتیاندان”.

ھەواڵی زیاتر