بە گوژمەی ( 4 ملیار دینار) دەستکرا بە پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە ڕێگەی (هەولێر- شەقڵاوە)

لە چوار چێوەی کارەکانی چارەسەرکردن و بەرەنگاربوونەوەی مەترسیەکانی دروستبوونی لافاو، بەگوژمەی( 4 ملیار دینار) لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستکراوە بە پڕۆژەی چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاو لە ڕێگەی (هەولێر- شەقڵاوە) و دەوروبەری شەقامی خێرایی 150 مەتری.

کارەکانی پڕۆژەکە بریتیە لە دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندوقی( 3 × 3 مەتر)ی لەسەر شەقامی سەرەکی هەولێر – شەقڵاوە تا دەگاتە شەقامی خێرای 150مەتری بە درێژایی زیاتر لە ( 3 کم) و دروستکردنی ئاوبەری سەندوقی دوو چاووە( 2.5 × 2.5 مەتر)ی بە درێژی (60) مەتر لە سەر شەقامی خێرای 150 مەتری، پڕۆژەکە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گروپ”ەوە جێبەجێ دەکرێت و پێش وەرزی باران بارین دەبێت بە کۆتابێت.

ھەواڵی زیاتر