قایمقامی ڕواندز: ئاو بۆ چەند گوندێکی ڕواندز ڕادەکێشرێت

قایمقامی ڕواندز ڕایگەیاند، ڕاکێشانی ئاو بۆ چەند گوندێکی ڕواندز لەسەر بودجەی پەرەپیدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە چەند قۆناغێک دەکرێت.

سێشەممە، 13ـی ئابی 2024، محەممەد قادر، قایمقامی ڕواندز ڕاگەیاند، ئاو بۆ چەندن گوندێکی ڕواندز ڕاکێشرا، پرۆژەکە قۆناغی یەکەمی جێبەجێ کراوە، چەند قۆناغێکی دیکەی دەمێنێت وەک ڕاکێشانی تۆڕی ناوخۆیی بۆ گوندەکان، درێژ کردنەوەی لوولەکە و عەمباری سەرەکیی ئاو، ئەوە قۆناغەکانی دیکەیە کە یەک لە دوای یەک بۆیان دەکرێت.

قایمقامی ڕەواندز دەڵێت: پرۆژەی ڕاکێشانی ئاو لەسەر بودجەی پەرەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران سەرپەرشتی دەکات و لەلایەن بەڵێندەریشەوە جێبەجێ دەکرێت. ڕاکێشانی ئاو لەم قۆناغەدا بۆ نزیکەی پێنج گوندە، لە قۆناغەکانی دیکەشدا هەموو گوندەکانی دیکە دەگرێتەوە. هەروەها بۆ ئەم قۆناغە گوژمەی ڕاکێشانی ئاو زیاتر لە 500 ملیۆن دینارە، قۆناغەکانی دیکەش زیاتر لە ملیارێک دینار دەبێت.

ھەواڵی زیاتر