هه‌ولێر… قۆناخێكی نوێی گەیاندنی خزمەتگوزاریی بۆ 241 شەقام لە زۆنی Dی هەشتی حەسارۆك دەستیپێكرد

ئەمڕۆ سێشەممە 13/8/2024، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و  سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و تیمێکی ئەندازیارانی پرۆژەکە لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، قۆناخێکی نوێ لە زۆنی D لە گەڕەكی هەشتی حەسارۆک لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر دەستیپێکرد.
ئەو قۆناغەی پرۆژەكە زیاتر لە 3750 پارچە زەوی لێی سوودمەند دەبن و ماوەی تەواوکردنی 180 ڕۆژی ڕۆژژمێری بۆ دیاریکراوە، هەروەها كاری خۆڵكاری بۆ 241 شەقام دەكرێت بە درێژیی 48کیلۆمەتر و لەسەر ڕووبەری: 73،000م2 و بەتەواوبوونی پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری لە هەشتی حەسارۆك زۆر بەرز دەبێتەوە.
ئەو قۆناغەی پرۆژەكە گەیاندنی خزمەتگوزاریی کاری خۆڵکارییە بۆ Zone D لە هەشتی حەسارۆک بە گوژمەی972،730،000 (نۆسەد و حەفتا و دوو ملیۆن و حەفت سەد و سی هەزار، لەسەر داهاتی 100% سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە جێبەجێ دەكرێت.

ھەواڵی زیاتر