رۆژی ١٠ ئاب لەفندق رەشید لە شاری بەغدا کۆبونەوەیەک ئەنجامدراوە بە ناوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لێرەدا بە هەمو لایەکی رادەگەینین ئیمەی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەو کۆبونەوە نەبوینەو ئاگادار نەکراوینەتەوە لە ئەنجامدانی کۆبونەوەی ئەنجومەن ، ئەمەش پێچەوانەی مادەی ٧ لە یاسای ژمارە ٢١ ی سالی ٢٠٠٨ ی هەموارکراوە ، بۆیە رێکارەکانی گرێدانی ئەو دانیشتنە بەنایاسایی لەقەلەم دەدەین و داوا دەکەین برۆسەی هەلبژاردنی پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن و حکومەتی خۆجیی بەشێوەیەکی یاسایی بەرێوەبچیت .
حسن مجيد رشيد
ئه ندامى ئەنجومەنی پارێزگای کرکوک
شۆخان حسیب حسین
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک