لە هەولێر…بەگوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی 5 پڕۆژەی خزمەتگوزاری دەکرێت

بە گوژمەی (1 ملیار و 200 ملیۆن دینار) لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، دەست بەجێبەجێکردنی پێنج پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری دەکرێت لە سەنتەری شاری هەولێر کە پێکهاتووە لە (قیرتاوکردن ، کۆنکریت کردن ، شۆستە ، خۆڵکاری و ئاوەڕۆ).

پڕۆژەکانیش ئەوانەن:-

١- دروست کردنی شەقامێکی (٢٠ م) لە ڕەشکین بە ڕووبەری (١٢٫٠٠٠ م٢) به گوژمەی (٣٥٨٫٠٠٠٫٠٠٠) سێ سەد و ئەنجاو هەشت ملیۆن دینار .

٢- قیرتاوکردنی شەقامی هەولێر بنەسڵاوە بەرامبەر مزگەوتی اسرا و معراج بە ڕووبەری (١٠٫٠٠٠ م٢) وە بە گوژمەی (٣٣٠٫٠٠٠٫٠٠٠) سێ سەدو سی ملیۆن دینار .

٣- نۆژەنکردنەوەو کۆنکریت کردنی (٩ نۆ شەقام) لە گەڕەکی ئیسکان بە ڕووبەری (٨٫٦٠٠ م٢) بە گوژمەی (٣٢٠٫٠٠٠٫٠٠٠) سێ سەدو بیست ملیۆن دینار .

٤- دروستکردنی شەقامی سەرەکی شاری زیلان بە ڕووبەری (٧٫٥٠٠ م٢) بە گوژمەی (١٣٠٫٠٠٠٫٠٠٠) سەدو سی ملیۆن دینار .

٥- دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی لە گوندی سێبەردان بە ڕووبەری (٤٫٠٠٠ م٢) به گوژمەی (٥٧٫٠٠٠٫٠٠٠) پەنجاو حەوت ملیۆن دینار .

کۆی گشتی ڕووبەر = ( ٤٢٫٠٠٠ م٢ )
کۆی گشتی گوژمە = ( ١٫٢٠٠٫٠٠٠٫٠٠٠ ) یەک ملیارو دوو سەد ملیۆن دینار .

ھەواڵی زیاتر