شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

په‌یامێك له‌ پارێزگاری هه‌ولێره‌وه‌

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر په‌یامێكی به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی لاوان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی پارێزگاردا هاتووه‌، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانیى لاوان، پیرۆزبایی له‌ سەرجەم لاوانی کوردستان بەگشتیى و هەولێرى پایتەخت بە تایبەتى دەکەین، خوازیارین ئه‌و یاده‌ ببێتە هۆى هێنانەدى خواست و داخوازیه‌کانیان.

ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت، بێشک لاوان، شایه‌نی خزمه‌ت و ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنی زێترن، تابتوانن له‌ به‌رانبه‌ردا خزمه‌تی باشتر و زیاتر پێشکه‌ش به کوردستان بکه‌ن، به‌ ئومێدى ئەوەی له‌و ڕۆژه‌دا ئاوڕى زیاتر له‌ خواست و داوای لاوان بدرێته‌وه‌، تاکو بتوانرێ توانا له‌ بن نه‌هاتووه‌کانیان به‌گه‌ڕبخرێ و ده‌رفه‌تی گونجاو به‌ هێزیان بدرێت.

پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سڵاو بۆ ته‌مه‌نی جوانی ئه‌و گه‌نج و لاوانه‌ی که‌ گیانی خۆیان پێشکه‌ش به‌ کوردستان کرد، 12ی ئاب ڕۆژى جیهانیى لاوان، له‌ هه‌موو کوڕ و کچه‌کانی وڵات پیرۆزبێت، به‌هیوای گه‌یشتن به‌ ئامانج وخواسته‌کانیان