ئاگادارییه‌ك له‌ هاتووچۆی هه‌ولێره‌وه‌ بۆ شۆفێران

له‌ ئاگادارییه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌،  بە مەبەستی درووست کردنی زێرابێکی سندووقی بۆ گواستنەوەی ئاوی باراناو و کۆنەبوونەوەی ئاو لەسەر ئەم ڕێگایە لەوەرزی زستاندا، بە هۆکاری ئەم بڕین و هەڵکۆڵینی شەقامە ڕێڕەوێکی ڕێگاکە دەگیرێت ڕێگاکە بەر تەسک دەبێتەوە و  ئەگەری درووست بونی جەنجاڵی هاتووچۆی هەیە بەتایبەتی لە بەیانیان، بۆیە ئەو شۆفێرانەی لە ڕێگای پیرمام بەرەو هەولێر دێن دەتوانن شەقامی ‌‌150 مه‌تری خێرا وەک ڕێگای جێگرەوە بۆ هاتنە ناو هەولێر بەکار بهێنن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێردا هاتووه‌، ماوەی پڕۆژەکە 20 ڕۆژە و هەوڵ دەدرێت پێش ئەم وادەیە کارەکان تەواو بکرێت، داوا لەو شۆفێران دەکەین کە ئەم ڕێگایە بەکار دەهێنن ئارام بگرن تا کارەکان تەواودەبن پڕۆژەکە لە بەرژەوەندی هەمووان دایە. 

ھەواڵی زیاتر