کابینەی نۆیەم زیاتر لە 7.5 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی لە کەرتی گەشتوگوزاردا کردووە

بەنداوەکان لە سەردەمی کابینەی نۆیەمی حکومەت، بوونەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و گەشتییاران بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش ڕوویان تێدەکەن.

ساڵح حوسێن، پسپۆڕی کشتوکاڵی بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری گوت: “دروستکردنی بەندا و پۆند؛ وادەکات کەشێکی فێنکتر بە کوردستان ببەخشێت، سەرچاوە سروشتییەکان ببووژێنێتەوە و هەلی کاریی گەشتیارییش زیاتر بکات”.

بەشێک لە گەشتیارانی ناوچەکەش دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن و دەڵێن: “دڵخۆشین بە دروستکردنی ئەو بەنداوە، کەشێکی گونجاوی هەیە”.

لە هەرێمی کوردستان 23 بەنداو و 118 پۆند هەن کە هەریەک لە بەنداوەکانی: چەمرگە، خنس، دێوانە، تووڕەجار، شەوگێڕ، ئاقوبان، چوونەتە خزمەت هاووڵاتییان، تەنها لە کابینەی نۆیەمدا 8 پۆند تەواو کراون، 43 پۆندی دیکەش دروست دەکرێن.

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 7 ملیۆن گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکان کردووە، بە تەواوبوونی بەنداو و پۆندەکانیش ئەو کەرتە زیاتر بووژانەوە بەخۆیەوە دەبینێت.

لە ساڵی 2024، کۆی گلدانەوەی ئاو لە هەرێمی کوردستان، بۆ زیاتر لە 3 ملیار مەتر سێجا بەرزبووەتەوە، لە کاتێکدا ساڵی 2023، زیاتر لە 2 ملیار مەتر سێجا ئاو گل درابووەوە.


فەرمانگەی میدیا و زانیاری