پێشمەرگە فێری زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و کۆمپیوتەر دەکرێت

بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزی پێشمەرگە، خولی زمانی ئەڵمانی و ئینگلیزی و فێربوونی کۆمپیوتەر دەکرێتەوە، خولەکەش بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانەیە و بەپێی خواستی پێشمەرگە خۆیەتی.

یەکشەممە 11ـی ئابی 2024، بەڕێوبەرایەتی چاکسازیی سەر بەشی تەکنەلۆجیا و زمانی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەفسەران و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار دەکاتەوە کەخولی فێربوونی زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانی و خولی پراکتیکی فێربوونی کۆمپیوتەر لە بەشی تەکنەلۆجیا و زمان لە 5ـی ئەیلوول تاکو 5ـی کانوونی یەکەم دەکرێتەوە، دەڵێت: ئەو ئەفسەر و پێشمەرگانەی ئارەزووی بەشداریکردنیان لەو خولانە هەیە، نووسراو لە یەکەکانی خۆیان ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی چاکسازیی بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان، ئاگاداریشیان دەکاتەوە، دوا وادە بۆ وەرگرتنی نووسراوی فەرمی یەکە ئیداریی وسەربازییەکان 25ـی ئابی 2024 دەبێت.

ھەواڵی زیاتر