كۆمیسیۆن تیروپشك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات
تیروپشك بۆ هه‌ڵبژاردنی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كرێت.
عومەر ئەحمەد سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند، لە هەولێر تیروپشک بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان دەکرێت و رۆژی دووشەممەش ئامێرەکانی دەنگدان تاقی دەکرێنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەم هەفتەیە وەک کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی دیکە لە هەولێر دەبین. گوتیشی، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پیشەییانە و بێلایەنانە بەڕێوەدەبردرێت و هەموو رێکارەکان شەفاف و بە ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی و کامێرای میدیاکان ئەنجام دەدرێن.
دوێنێ كۆمسیۆن تیروپشكی بۆ پارت و هاوپه‌یمانی و كاندیده سه‌ربه‌خۆكان كرد و پارتی دیموكراتی كوردستان ژماره 190ی بۆ ده‌رچوو. له تیروپشكه‌كه‌دا نوێنه‌رانی یۆنامی، پارتە سیاسییەکان، كاندیده سەربەخۆکان و رۆژنامەڤانان ئامادە بوون.