هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران بۆ ماوەی 15 ڕۆژ ڕادەگیرێت

بەهۆی هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی، هاتن و چوونی گەشتیاران، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان بۆ ماوەی 15ڕۆژ ڕادەگیرێت.

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری هەموو گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ئێران دەکەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان سەردانی هەرێمی کوردستان یان کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن، لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسین و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتن و چون بە پاسی گەشتیاری و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت بۆ ماوەی 15 ڕۆژ رادەگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، راگرتنه‌كه‌ تاکۆتایی هاتنی پرۆسەی هاتووچۆی زیارەتکارانی ئێرانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ھەواڵی زیاتر