وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە کۆریای باشوور ڕادەگەیەنێت

شەممە 10ـی ئابی 2024 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مامۆستایان و فەرمانبەرانی حکوومی ئاگادار دەکاتەوە، کە وڵاتی کۆریاى باشوور لە چوارچێوەى هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی پلاندانان و سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی کۆریای باشوور (KDI School) چەند کورسییەکی خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە بوارەکانی: سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەڕێوەبردنى گشتى و خاوەندارێتی فکری و سیاسەتی گەشەپێدان. لە زانکۆکانی وڵاتی کوریای باشوور تەرخان کردووە.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینیەکان دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە داواکاری پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات.

مەرجەکانی پێشکەشکردن:

• پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یاخود مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و کۆنمرەی ماستەری لە (70) کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.

• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ هەردوو بەرنامە پێشکەش بکات. (بۆ ماستەر؛ پێویستە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت. بۆ دکتۆرا؛ پێویستە ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکن.

تێبینی:

– هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنمایانەی سەرەوەی تێدا نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

– دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل ئەم لینکە دابگرە.

ھەواڵی زیاتر